‘کردنەوەی قوتابخانەکان بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاد ناکات’

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای پزیشکی بەریتانیا دڵنیایانداوە لەسەر ئەوەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ‘لە قوتابخانەکاندا لە کۆنترۆڵ دەرناچێت.’

پرۆفیسۆر کریس ویتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو پاڵپشتی ئەو بۆچوونە دەکات کە دەڵێت، منداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ کۆرۆنا ناگوازنەوە، بەڵام لەنێو هەرزەکارانی تەمەن ١٧ بۆ ٢٤ ساڵ زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢١ ساڵە رێژەی توشبوونیان ١٢.٩%، بەڵام هیچ هۆکارێکی ئەم بڵاوبوونەوەیەی ئاشکرانەکردووە.

پرۆفیسۆر کریس باسی لەوەشکردووە، رێژەی منداڵانی توشبوو بە کۆرۆنا لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا بە شیوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

لە بەرامبەردا، پێشتر بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هیچ دوو دڵ نیە لە زیادکردنی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا