دوو گەشتیاری عەرەب لە رووباری خازر خنكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گوندێكی سنووری باشیك لە پارێزگای نەینەوا دوو هاووڵاتی عەرەب كە بۆ گەشتكردن چووبوونە ئەو گوندە لە رووباری خازر خنكان. بەرگریی شارستانیی ئاكرێ دەڵێت، تەرمەكانیان دەرهێندراون.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی شەممە 4_3_2023 خێزانێك بە بنەچە عەرەب بۆ گەشتكردن سەردانی گوندی سێ كانی لە سنووری ناحیەی باشیكی سەر بە موسڵیان كردبوو و چووبوونە سەر رووباری خازر.

لەبارەی ناسنامەی قوربانییەكان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ وتی، ئەوانەی خنكاون ناویان شوكری محەمەد، كە تەمەن هەشت ساڵانە و ئیمان سەعدی كە دەكاتە ژنی مامی شوكری كە تەمەن 27 ساڵانە، هەردووكیان خنكان.

بە وتەی عەقید ئیبراهیم فەریق، دوای كەوتنە ناو ئاوەكەوە، لەلایەن خەڵكەوە تەرمەكان دەرهێنراون و بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا