کەسێک بە تۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە دزینی بڕی 20 ملیۆن دینار لە دووکانێکی ناوبازاڕ.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

راشیگەیاند، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو پارانەی کە تۆمەتبار دزیبووی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار ناوی (ع، ر،ح) و لەدایکبووی ساڵی 1970، لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا