پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، رێكارى یاسایى ده‌گرنه به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى هێرشیان كرده سه‌ركارمه‌ندێكى ده‌رمانخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر.
دواى ئه‌وه‌ى گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بوه‌وه كه تیایدا چه‌ند كه‌سێك هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كارمه‌ندێك له ده‌رمانخانه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی و له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین و به‌دواداچوون و به‌شی یاسایی به‌دواداچوون له‌م رووداوه ده‌كرێت و ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه: “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه و داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین له‌پێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ڕێكاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر بۆ دووباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و ڕووداوانه، داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به گیانێكی مرۆڤدوستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن”.
له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر، ده‌رده‌كه‌وێت دوو كه‌س ده‌چنه سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك و یه‌كێكیان چه‌كێكی جۆری كڵاشنیكۆڤی پێیه و دوای قسه‌كردن، به “شه‌ق” له كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه‌كه ده‌دات، ئه‌وى دیكه‌شیان “زلـله‌یه‌كى” لێده‌دات.
تا ئێستا چه‌ند جارێك له‌كات و شوێنى جیاوازدا هێرشكراوه‌ته سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ئه‌وانه‌شى ئه‌و كاره‌یانكردووه به بێ سزادان به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه.