تۆمەتبارێك دەستگیركرا بە ناوی ڤیزای ئەوروپاوە 20 هەزار دۆلاری ژنێكی بردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ پارەو ئاڵتونی‌ لە ژنێك سەندبوو، لەلایەكی دیكە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەشاری هەولێرەوە دزرابو و هێنرابووە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای‌ ئەوەی‌ ژنێك لە بنكەی‌ پۆلیسی‌ هەواری‌ شار سكاڵای‌ یاسایی لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی‌ ‌و بەناوی‌ وەرگرتنی‌ ڤیزەی‌ ئەوروپاوە بڕی‌ 20 هەزار دۆلار واتە (دوو دەفتەر دۆلار)ی‌ لێ سەندووە و پاشان تۆمەتبارەكە خۆی‌ وون كردووە.

ئەوەشهاتووە، ‎دواتر تۆمەتبارەكە دەركەوتۆتەوە و داوای‌ بڕی‌ 10 هەزار دۆلار (یەك دەفتەر)ی‌ تری‌ لە سكاڵا كار كردووە، بەڵام بەهۆی‌ ئەوەی‌ ژنەكە ئەو بڕە پارەیەی‌ نەبووە، تۆمەتبارەكە داوای‌ ئاڵتونی‌ لەسكاڵاكار كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ‎دوای‌ چاودێری ‌‌‌و لێكۆڵینەوەی‌ وردو وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتباركە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ هەواری‌ شار بەهاوكاری‌ نوسینگەی‌ ڕۆژئاوای‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان لەكاتی‌ وەرگرتنی‌ ئاڵتونەكە لەسكاڵاكار، دەستگیربكرێت و لە كاتی‌ لێكۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەكە دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە و ئاماژەی‌ بۆ ئەوە كردووە كە بەو پارەیەی‌ لەئافرەتەكەی‌ سەندووە ئوتۆمبێلێكی‌ پێ كڕیوە، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیراوە بەسەر ئوتۆمبێلەكەدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، لەلایەكی ترەوە دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە ئۆتۆمبێلێك دزراوەو گومان دەكرێت بەرەو شاری سلێمانی هێنرابێت، پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی دەستپێكردوو مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەهاوكاری‌ نوسینگەی‌ ڕۆژئاوای‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان توانیان ئۆتۆمبێلەكە بدۆزنەوەو دەستیبەسەردا بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا