لە هەولێر 1943 كەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی راگەیاندنی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ساڵی رابردوو لەو پارێزگایە 1943 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر بڕی 375 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر.

بەختیار میران بەرپرسی راگەیاندنی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماری دەستگیركراوانی ماددەی هۆشبەر و بڕی ماددەی دەستبەسەردا گیراوی لە هەولێر راگەیاند.

ئاماژەی بەوە كرد، ساڵی رابردوو 1943 كەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، ئەو تۆمەتبارانەی بە دەستەبەری دارایی ئازاد كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە ژمارەیان 194 تۆمەتبارن، ئەو تۆمەتبارانەشی سزادراون، 863 تۆمەتبارن.

باسی لەوەشكرد، ئەو تۆمەتبارانەی ئازادكراون و لەبەر كەمی بەڵگەی تاوان لە دژیان لە ساڵی 2021، 33 تۆمەتبارن، هاوكات، 61 تۆمەتبار سنور بەدەر كراون.

روونیشیكردەوە ساڵی 2021 ، 160 تۆمەتبار ئازاد كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا