گرفتی كەم ئاوی هەولێر چارەسەر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەگەڕخرایەوە و گرفتی كەمئاوی چارەسەر دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، لە شاری هەولێر بەگەڕخراوەتەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتووشدا هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز یەک و دوو، دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی خاوێن دەكەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە، بەردانەوەی ئاو لە پڕۆژەكانی ئیفراز یەك، دوو، سێ راگیرابوو ئەوەش گرفتی كەمئاوی لەبەشێكی هەولێر دروستكردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا