پزیشكی دادوەری راپۆرتێكی لەبارەی گیانلەدەستدانی دكتۆر فرمێسك بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشكی دادوەری شاری هەولێر راپۆرتێكی لەبارەی گیانلەدەستدانی دكتۆر فرمێسك فەرهاد بڵاوكردەوە و هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی ئاشكرا كرد.

رۆژی دووشەممە، پزیشكی دادوەری هەولێر لە راپۆرتێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد، د.فرمێسك فەرهاد لە مەلەوانگەكە خنكاوە، بەهیچ جۆرێك جەڵتەی دڵ لێی نەداوە.

بەپێی راپۆرتەكە مەلەوانگەكە كەمتەرخەم بووە و كەسوكاری د.فرمێسك سوورن لەسەر سكاڵاكەیان دژ بەو لایەنانەی كە بەكەمتەرخەمی ئەو دۆسیەیەی دەزانن.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە، د.فرمێسك فەرهاد حەسەن، تەمەن 25 ساڵان، كە پزیشكی پسپۆڕی ددان بوو، لە یەكێك لە مەلەوانگەكانی شاری هەولێردا خنكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا