باران بارین هەولێر بێ ئاو دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بارانێکی زۆر لەسەرووی شاری هەولێر باریووە، بۆتە هۆی گرتنەوەی ئاوی ئیفراز (1 ،2 ،3 )  ئەوەش كاریگەری دروستكردووە و بۆتەهۆی ئەوەی  بەشێك لەگەڕەكەكانی هەولێر بۆماوەی چەند رۆژێك بێ ئاو بن.

بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا داوا لە هاوبەشانی ئاوی سنوری  ئیفراز (1 ،2 ،3 )  دەكات دەست بەئاو وە بگرن تا شێلووەكەی كەم دەبێتەوە.

لەڕاگەیەندراوەكەى بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆی ئەوەی بارانبارینێکی زۆر لەسەرووی شاری هەولێرباریوە کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە شێلوو بووە و ئەوەش دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفراز ( 1 ، 2 ، 3 ) بۆ داواکارین  لەهاوڵاتیان ڕەچاوی بەكارهێنانی ئاو بكەن دەست بەئاو وە بگرن تا شێلووی رووبارەكە کەم دەبێتەوە.

هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە،  ئەو دیاردەیە تەنھا لە ھاوین روو دەدات بە ھۆی کەم بوونی ئاستی ئاوی رووبار و بارانێکی بەخۆر لەم وەرزەدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا