سزای دوو چالاكوانی بادینان كەمكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاریدا بە پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانی هەر یەكە لە زیندانیانی بادینان، “شێروان تەها ئەمین” و “مەسعود عەلی حەجی”، بەشێوەیەك ماوەی زیندانیكردنی شێروان تەها لە دوو ساڵ و شەش مانگەوە دەبێت بە دوو ساڵ و ماوەی زیندانیكردنی مەسعود عەلی لە سێ‌ ساڵ و شەش مانگەوە دەبێت بە دووساڵ.

تیمی پارێزەرانی رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان رایدەگەیەنن: لەلایەن دادی پێداچوونەوەی هەرێمەوە بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی سزای هەریەك لەمەسعود عەلی حەجی و شێروان تەها كە دوو دەستگیركراوی بادینان دەرچووەو بەپێی ئەو ماوەیەشی لەزیندانن دەبێت ئازاد بكرێن.

ئاماژەیان بەوەشكرد: بەپێی ئەو ماوەیەی دەستگیركراون، ئازادكردنی مەرجی دەیانگرێتەوە، چونكە ماوەی ساڵێك و حەوت مانگە لەزیندانن، بۆیە لەهەفتەی داهاتوەوە دەستبەرێكارەكانی ئازادكردنی مەرجداریان دەكەین كە بڕیارەكەی ئازادكردنی مەرجدار تەواوبوو ئازاد دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا