تۆمەتبارانی كوشتنی كچەكەی هەولێر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر كچێك درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی لە دەستدا، پۆلیسی هەولێر دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد لە رووداوەكە.

كەمێك پێش ئێستا وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دووكەس لەسەر ئەو رووداوە تۆمەتبارن، كە یەكێكیان مامی كچەكەیە و دەستگیركراوە لەگەڵ برای كچەكە كە تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.

بەپێی زانیاریەكانی پۆڵەتیك پرێس ئەو كچە كێشەی لەگەڵ ماڵی باوكی و مامی هەبووە، شەوی رابردوو مامی و براكەی چاودێریانكردووە تا لەو شوێنە دەستڕێژی گوللـەیان لێكردووە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو چەند حاڵەتێكی كوشتنی ژنان لە شارە جیاجیاكانی هەرێم تۆماركراون.

ئیمان سامی مەغدید، كە بە ماریا ناسراوە، ڤیدیۆكانی لە تیكتۆك بە سەدان هەزار بینەریان هەبوو، لایەنگری كۆمەڵگەی پەلكەزێڕینەكان بووە و لە زۆربەی چالاكییەكانیان بەشداریی كردووە، بۆیە زۆرجار بەهۆی قسەكان و ئەو رەخنانەی لە كولتووری كۆمەڵایەتی دەیگرت، تووشی رەخنە و هەڕەشە دەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا