پەرلەمانتارێك نهێنیەك لەبارەی وەبەرهێنەران لە شاری هەولێر ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەبەرهێنەر و سەرمایەداران لە هەولێرەوە سەرمایەكانیان بەرەو بەغداد و ناوەڕاستی عێراق دەگوازنەوە، پەرلەمانتارێكیش هۆشداری لە لێكەوتەكانی ئەو پێشهاتە دەدات.

هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بەشێك لە وەبەرهێنەر و سەرمایەداران لە هەولێر سەرمایەكانیان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگوازنەوە و هیچ یاسایەك نییە رێگریان لێبكات.

وتیشی، لە هەرێمی كوردستان لە سایەی یاسای وەبەرهێنان دەیان دۆناڵد ترامپ دروستبوون و هیچ ئومێدێكیش نەماوە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە هەمواربكرێتەوە، چونكە ئیرادەی وەبەرهێنەران لە ئیرادەی حكومەت و پەرلەمان زاڵترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا