خۆپیشاندانەكانی حەشدی شەعبی دەگاتە كەركوك

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێك لەدانیشتوانی عەرەب و توركمانی كەركوك بە مەبەستی پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی، خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.

خۆپیشاندانەكە، رۆژی شەممە ئەنجامدرا، كە خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی ئاڵای حەشدی شەعبی و عێراق، دروشمیان دەوتەوە.

لەو بارەیەوە عامر نوری بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی كەركوك بۆ پۆلەتیك پرێس وتی: ژمارەییەك خۆپیشاندەران لەعەرەب و توركیا لەبەردەم پارێزگای كەركوك كۆبوونەوەو بەمەبەستی پشتیوانی لەحەشدی شەعبی، كە ژمارەیان 400 بۆ 500 كەس دەبوون.

بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی كەركوك وتیشی: هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس لەناو خۆپیشاندانەكە بوون بۆ ئەوەی پارێزگاری بكرێت و هیچ گرژییەك ڕونەدات،

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە ژمارەیەك لەلایەنگران‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی لەشاری بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو چوونە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی‌و سوتاندیان.

ئەو شەپۆلی نارەزایەتی ئەندام و لایەنگرانی حەشی شەعبی‌و سوتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتی، دوای لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشیار زێباری بوو، كە رەخنەی توندی لەچەكدارانی حەشدی شەعبی گرت‌و بەتێكدەر ناوی بردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا