زیاتر لە 20 هەزار كەس لە هەولێر ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە 20 هەزار كەس ڤاكسینی وەرگرتووە.

سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە 40 هەزار كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و لەو رێژەیەش زیاتر لە 20 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر وتی: رۆژانە رێژەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت، كە ناوی خۆیان تۆماردەكەن، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان هەرچی زووە ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆئەوەی بتوانن بەشی خۆیان لە ڤاكسین مسۆگەربكەن.

باسی لەوەشكرد، لە ناو شاری هەولێر و قەزاكانی دەوروبەری 43 جێگا و سێ‌ سەنتەریان هەیە بۆ پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان.
لە چەند رۆژی رابردوودا دوو كاروانی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەشتە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر و سەنتەری كۆرۆنا لە سۆران، بەپێی ئەو بەرنامەیەی حكومەتی هەرێم دایناوە دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ 20% ی دانیشتووانی هەرێم ڤاكسین وەربگرن.

بەڵام ئەو كاروانانەی دیكەی ڤاكسینی كۆمپانیاكانی دیكە وەكو سینافارم و ئەسترازینیكا، كە بۆ عێراق دێت بەشی هەرێمی كوردستانیش دەنێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا