دوو داعش لە هەولێر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، دژە تیرۆری كوردستان چەند ئۆپەراسیۆنێكی لە هەولێر ئەنجامداوە و دوو قاچاخچی چەكی داعشی دەستگیركردووە.

رۆژی پێنجشەممە 16-12-2021 بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتەر بڵاویكردەوە: “ئەمڕۆ دژە تیرۆر چەند ئۆپەراسیۆنێكی لە ناوچەی زەیتوونی هەولێر لە عێراق ئەنجامدا و دوو قاچاخچیی چەكی داعشی دەستگیركرد”.

لە تویتەكەدا هاتووە: “ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە وادەكەن داعش نەتوانێت قاچاخی بە چەكەوە بكات، چەك هەڵبگرێت و بگوازێتەوە”.

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.
پێشتر شەوی 08-12-2021 لە ئۆپەراسیۆنێكدا ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و چەند دەزگایەكی دیكەی ئەمنی زیاتر لە 20 كەسیان بە تۆمەتی “لایەنگریی داعش” لە هەڵەبجە دەستگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا