ژمارەی ئەو كەسانەی مانگی رابردوو لە كەمپی هۆڵ كوژراون ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا بەلایەنی كەم هەشت كەس لەو كەمپەی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا كە كەسوكاری داعشی تێدایە، كوژراون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات گرفتێكی زۆریان هەیە بۆ دابینكردنی ئاسایش لە ناو كەمپی هۆڵ، كە لەوەتای مانگی یەكی ئەم ساڵەوە دەیان كەس لەو كەمپەدا كوژراون.

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشدای داوە فكرەی ڕادیكاڵیزم لە نێو ئەو كەمپەدا زیادی كردووە، كە خەڵكی سوریایی و عێراقی و زیاتر لە 10 هەزار ژن و منداڵی چەكدارە بیانییەكانی داعشیش لە خۆ دەگرێت.

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە مانگی شەشدا شانەی داعش لە نێو كەمپی هۆڵ زیاتر ئەو دانیشتوانەیان كوشتووە كە خۆیان لە بیرۆكەی توندڕەوەی گروپەكە دوور گرتووە.

دەشڵێن هەشت كەسی سوریایی و عێراقی كوژراون لە ناویاندا پەنابەرێكی عێراقی تەمەن 16 ساڵ و دوو خوشكی سوریایی تەمەن 17 و 23 ساڵان و ژنێكی ڕووسیش بریندار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا