نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە جەنگی سوریادا کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

بەگوێرەی دواین ئامار جەنگی ١٠ ساڵەی سوریا بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند، لەکاتی دەستپێکردنی ناکۆکیەکان و جەنگی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ دا تا ئەمساڵی ٢٠٢١، ٤٩٤ هەزار و ٤٣٨ کەس لەو وڵاتەدا کوژراون.

جەنگی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دا بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی ئاشتیانە داوای چاکسازی  سیاسی و ئابوریان لە وڵاتەکەیاند دەکرد.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی سوریا لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەوە سەرکوت کرا و ماوەی ١٠ ساڵە لەو وڵاتەدا ناکۆکی و جەنگی ناوخۆیی هەڵگیرساوەو تا ئێستاش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا