وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی 8ـی مامۆستایانی وانەبێژ کراوە و هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەروەردەکانی خەبات، شەقڵاوە، مەخموور و دەشتی هەولێر شایستە داراییەکانی مانگی 8 دابەشدەکرێت و بڕیاریشە سبەی، پەروەردەکانی دەوروبەر و ناوەندی هەولێریش شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

نوێنەری گشتیی وانەبێژان راشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچە و شایستە داراییەکانی وانەبێژانی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی داتاکانی نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێم، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار مامۆستای وانەبێژە و خەرجی مانگانەیان زیاترە لە 14 ملیار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا