هێزەعێراقییەکان سێ بەرپرسی گەورەی داعش لە کەرکوک دەستگیردەکەن

پۆڵەتیك پرێس

هێزە عێراقییەکان سێ  سەرکردەی  داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد  كەبەرپرسیارێتی گەورەیان هەیە و یەكیان وەك یاریدەدەری ئاسایشی داقوق كاری كردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ  بڵاویكردەوە، ئەو سێ تیرۆرستەی داعش كەلەسنوری پارێزگای كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون بران و یەکێکیان وەک یاریدەدەری ئاسایشی داقوق لەناو رێزەكانی داعشدا كاری كردووە

هاوكات ئاماژە بەوە کراوە، تیرۆریستی دووەم لە رووی ئیدارییەوە کاری بۆ داعش كردووە و پلەی یاریدەدەری ئیداری گشتی ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای کەرکوکی داعش بووە و بەردەوام كاری گواستنەوەی خۆراک بووە بۆ چەكدارانی داعش.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، سێییەم سەركردەی داعش كە دەستگیركراوە سەرپەرشتی چەكدارنی داعشی كردووە لەسنوری قەزاکانی داقوق و دوز.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چەکدارانی داعش لە چەندین شوێنی جیاجیای کەرکووک هێرشیان بۆسەرهێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەنجمداو ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

هاوكات راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو سێ سەركردەی داعش گیراوەته به ر و رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا