ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی نوێ بەناوی پاراستن لە زیانەکانی توتن پەسەنددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، یاسایەکی نوێ بەناوی پاراستن لە زیانەکانی توتن دەربکات.

عەباس جەبار، بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵی توتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،” ئەو یاسایە دەسەڵاتی زیاتر بە دەزگا جێبەجێکارەکان دەدات، بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیکارانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان، جگە لە قەدەغەکردنی بەرهەمە تازە پێگەیشتووەکانی توتن وەک جگەرەی ئەلیکترۆنی  و بەرهەمەکانی دیکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەک بەناوی “پاراستن لە زیانەکانی توتن”، پەسەندبکات و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و جگەرەی ئەلیکترۆنی و هاوشێوەکانیەتی.

ڕوونیکردەوە، لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان کۆدەبنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەشنوسی یاساکە و بەرگریکردن لەو ماددە و بڕگانەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەی کردوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا