ئەمریكا پشتگیری ئازادی كاری میدیایی دەكات لە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆبەرت پاڵەدینۆ كونسوڵی گشتی كونسوڵخانەی ئەمریكا چاویكەوت بە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەوانی دەزگا میدیاییە جیاوازەكانی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئاشنابوون بە دەزگاكانیان و ئەو پڕۆگرامانەی پەخشیان دەكەن.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو و رایگەیاند: دیدارەكە دەرفەتێك بوو بۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا تا زیاتر ئاشنا ببێت بە پانتایی كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕوی ڕۆژنامەوانان و ناوەندە میدیاییەكان دەبنەوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پابەندە بە پشتیوانیكردن لە ئازادی ڕاگەیاندن و پێی وایە كە دەبێت ڕۆژنامەوانان بتوانن كاری خۆیان بكەن بە بێ ترس لە تۆقاندن و هەراسانكردن و تۆڵە لێسەندنەوە و جیاكاریكردن بە پاڵنەری سیاسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا