پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد، سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی لەشفرۆشییان دەستگیرکردووە کە کچان و ژنانی ئێرانی بۆ هەولێر گواستووەتەوە و بازرگانی پێوەکردوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی “زارا مەنسوریی هەمەدانی”یە و بە “سارا” ناسراوە، ئەم کەسایەتییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی دژی ئێران بە چالاکوانی کەمینە جێندەرییەکان ناسراوە.
لەدوای بەدواداچوون و چاودێری ورد، ئیتڵاعاتی ئێران گەیشتوون بەوەی ئەم ژنە بە هەماهەنگی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “عەلیڕەزا فەرجادی کیا” و “کەتی” لەپشت باندێکی گەورەی بەقاچاخبردنی کچان و ژنانی ئێرانەوەن بۆ هەولێر و زیاتر لە هەزار کچ و ژن لەو باندەدا فرۆشراون.