ئایا هەڤاڵ ئەبوبەکر دەستلەکار دەکێشێتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا پارێزگاری سلێمانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا نەناردووە.

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا سەبارەی بە دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،  من وەک خۆم ئەوەی دەستم کەوتبێت لەوبارەوە ئەوەیە کە (بەڕێز پارێزگار) دەڵێت: من بە فەرمی کەس پێی ڕانەگەیاندووم هەروەها خۆم داوام نەکردووە

بەڵام مێژووی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار چوارساڵە، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەگەر ئەو دەستلەکاردەکێشێتەوە لەبەر ئەوەی لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە دەبێت دەسلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت، بۆیە دەبێت سەرەتا نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بنێرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگا.

بەڵام تا ئێستا نە نامەی بۆ ئەنجومەن ناردووە وە بە شەخسیش بەوپێیەی هەردوکمان لە یەک حیزبین پرسیارمان لێکردووە لەوبارەیەوە دەڵێت، بابەتی وا ڕاست نیە واتە (پێشکەشکردنی نامەی دەسلەکاکێشانەوە)، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەوی ڕابردوو دەنگۆی دەستلەکار کێشانەوەی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لە میدیاکانەوە بڵاوبۆوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا