وردەكاری خنكانی كرێكارێكی بیانی لە سەیرانگای كونە ماسی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چەند كرێكارێكی نیپاڵی بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی سەیرانگای كونەماسیان كردووە و یەكێك لە كرێكارەكان خنكاوە.

لەو بارەیەوە حەمە هەژار سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكی لە مافی كرێكارانی بیانی رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە چەند كرێكارێكی نیپاڵی بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی سەیرانگای كونەماسیان كردووە لە سنوری شارباژێر و یەكێك لە كرێكارەكان خنكاوە.

راشیگەیاند: كرێكارەكە ناوی (ساد بەهادور) ە و لەدایكبووی ساڵی 1981، ئەم كرێكارە لە شاری سلێمانی لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی دروستكردنی قەنەفە كاری كردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێییەكی چوونەتە سەیرانگای كونەماسی لە سنوری شارباژێر و لە ئاوی روبارەكەدا خنكاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دوای ئاگاداركردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت، گەشتنە شوێنی رووداوەكە و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی كرێكارەكە هێنراوەیەوە بۆ سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا