لە هەولێر باندێکی شەش کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی کەسنەزان باندێکی دزی شەش کەسیان دەستگیرکرد کە لە دوو پیاو و چوار ژن پێکهاتبوون”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “باندە شەش کەسیەکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن کە لە ناحیەی کەسنەزان قاسەیان شکاندبوو و پارە و زێڕ و دەمانچە و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی و ناوماڵیان دزیبوو دەستگیرکراون”.

ئاشکراشی کرد، “تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە ئەنجامدانی شەش تاوانی دزی، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک پارە و زێڕ و مۆبایل و ماددەی هۆشبەر و پایپ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و 15 دەستە حەبی جۆراوجۆری بێ هۆشکەردا گیرا”.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، “تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددەی (433) لەیاسای سزادان و لەکاتی ئێستادا ڕاگیراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا