وەزارەتی تەندروستی و ئاژانسی كۆیكا رێككەوتنێك لەبارەی شێرپەنجە واژۆدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، رێككەوتننامەیەكی هاوبەشمان لەگەڵ ئاژانسی كۆیكای كۆریای باشوور واژۆ كرد،‌ ناوەرۆكەكەی چارەسەری و زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی كۆیكای وڵاتی كۆریای باشوور رایگەیاند، شاندێكی ئاژانسی ناوبراو سەرقاڵی تاووتوێكردنی بەرزكردنەوەی ئاستی چارەسەریی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەن لە هەرێمی كوردستان.

وەزیری تەندروستی وتیشی: شاندی ناوبراو لەسەر داواكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە رووپێوییەكانی كردووە، بۆ كردنەوەی نەخۆشخانە و دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە‌ لە دەرەوەی سەنتەری شارەكان و رێككەوتنێكیان بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ شاندی كۆریا واژۆ كردووە.

وتیشی: نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان جیهانی پێشكەوتووی بەخۆی سەرقاڵ كردووە، بۆیە ئەم نەخۆشییە بووەتە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكان.

دەشڵێت: كۆریای باشوور و ئاژانسی كۆیكا هەمیشە لە چەندین بوار و بۆنەی جیادا رۆڵیان هەبووە لە دابینكردنی كەرەستەی پزیشكی و دەرمان، كە زۆر سوودی هەبووە لەكاتی رووداوەكاندا.

باسی لەوەشكرد، لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا ئاژانسی كۆیكا و كۆریای باشوور رۆڵی كاریگەرییان هەبووە، لە دابینكردنی ئەمبۆڵانس و كەرەستەی دیكەی پزیشكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا