هیچ وادەیەكی دیاریكراو بۆ كەوتنەكاری كامێراكان لەئارادا نییە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هێشتا كامێرە جێگیرەكان نەكەوتونەتە كار و هەركات كەوتنەكار، پێشوەخت شۆفێرانی لێ ئاگادار دەكەنەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تیایدا هاتووە، هیچ وادەیەكی دیاریكراو بۆ كەوتنەكاری كامێراكان لەئارادا نییە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەركاتێك بەفەرمی بڕیاری كەوتنەكاری كامێراكان بدرێت، بەچەند ڕۆژێك پێشوەخت لەڕێگەی ڕاگەیەندراوی فەرمییەوە لە وێب سایتی فەرمی هاتووچۆی سلێمانی و ڕادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ەوە بڵاویدەكەنەوە.

روونكردنەوەكەی هاتوچۆی سلێمانی دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە شوێن و وادەی كەوتنەكاری كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕەویی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا