لەسەر قەرەباخ، ئەوروپییەکان هۆشداری دەدەنە تورکیا

پۆلەتیک پرێس؛

بەشێک لەحکومەت و سەرۆكی وڵاتانی ئەوروپایی بەشدار لە لوتكەی دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا، هۆشداریی دەدەنە توركیا تا دەستوەردانەكانی لە شەڕی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان لەقەرەباخ رابگرێت.

شارل میشێل سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپایی، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانیدا لە كۆتایی ڕۆژی یەكەمی لوتكەی دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل رایگەیاند، دەبێت تورکیا دەستبەرداری ئەو هەنگاوانە بێت کەلە شەری نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباخ دەیگرێتەبەر و واز لە سیاسەتی دەستوەردان بهێنێت و ڕۆڵێکی بنیاتنەرانە ببینێ.

ئەم وتەیەی شارل میشێل سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپایی، لە کاتیدایە، کە پێشتر سەرۆكی فرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، كە لەكاتی گەیشتنی بۆ كۆبوونەوەی لوتكەكە رایگەیاندبوو، توركیا چەكدارانی سووریایی گواستووەتەوە بۆ قەره‌باخ.

هاوکات بەپێی راگەیاندراوی لوتكەی دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا، “ئەنجوومەنی ئەوروپایی داوا دەكات دەستبەجێ كردەوە دوژمنكارییەكان رابگرێن جەخت لە سەر پابەندبوون بەراگرتنی شەڕ و چاره‌سەركردنی ململانێیەكان بەشێوەیەكی ئاشتیانە بكەنەوە “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا