فەرەنسا ئەوروپییەكان لە دژی توركیا كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

ئەسینا ئەنقەرە تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی پەیناننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە چوارچێوەی زیادەڕۆییەكانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و داوا لە هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی دەكات بۆ پێویستی وەستان بەشێوەیەكی تەواو و بێ دوودڵی لە دژی هەڕەشەكانی توركیا.

سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانوئێل ماكرۆن رۆژی پێنج شەممە لە دورگەی كورسیكا میوانداریی كۆبوونەوەیەكی وڵاتانی ناوەڕاستی ئەوروپی دەكات كە تێیدا 7 وڵات بەشداری دەكەن و وتووێژ لەبارەی پەرەسەندنەكانی لەگەڵ توركیا و دۆزینەوەی سنورێك بۆ پێشێلكارییەكانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەكەن بەپێی بەیاننامەی سەرۆكایەتی فەرەنسا.

ئەم پەرەسەندنەی نێوان توركیا و ئەوروپا لە دوای پێداگری ئەنقەرەیە لەسەر گەڕان بەدوای سەرچاوە سروشتییەكاندا لە خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست لەو ناوچانەی لەگەڵ یۆنان جێگەی ناكۆكی لەسەرن.

توركیا رۆژی شەمە ڕایگەیاند مانۆڕێكی سەربازی سەرباری رەخنە نێودەوڵەتییەكان و هەڕەشەكانی ئەوروپا بە سەپاندنی سزا دەستپێدەكات، لە هەنگاوێكدا كە توركیا دادەبڕێت لە ئەوروپا.

كۆشكی ئەلیزێ رایگەیاند، كۆبوونەوەكە چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و تایبەتە بە قەیرانی ناوەڕاست و وڵاتانی گرووپی ناوەڕاستە كە حەوتن بەشداری دەكەن.

راشیگەیاند، لە چوارچێوەی پەرەسەندنەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لوتكەكە دەڕوات بەرەو رێككەوتن لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ توركیا بەتایبەت لوتكەی یەكێتی ئەوروپا كە دەبەسترێت لە 25 و 24ی ئەیلول و بۆ ئەو بابەتە تەرخاندەكرێت.

ئەو وڵاتانەی بەشداریدەكەن بریتین لە فەرەنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا، پورتوگال، یۆنان، قوبرس و ماڵتا.

رۆژی دوو شەممە یۆنان رایگەیاند هەوڵی كڕینی چەك و كەرەستەی سەربازی و بەهێزكردنی سوپا و توانا بەرگرییەكانی دەدات بەتایبەت لە دوای پەرەسەندنەكانی لەگەڵ توركیادا.

پێشتر بەرپرسێكی یۆنانی ئاشكرایكرد لەگەڵ فەرەنسا و وڵاتانی دیكە لە وتوێژدایە بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگی و هەوڵی گرێبەست دەدات.

وەزیری دەرەوەی یۆنان نیكۆس دندیاس توركیای تۆمەتباركرد بە پێشێلكردنی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان، وتی: توركیا تاكە دەوڵەتە بەرەی جەنگ دەكاتەوە لە هەموو شوێنێك، تاكە دەوڵەتە هەڕەشە لە دراوسێكانی دەكات بە جەنگ.

وتیشی: دەبێت ئەوروپا بێ دوودڵی و بە تەواوی روبەڕوی هەڕەشەكانی توركیا ببنەوە.

هاوكات ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی قوبرسی كرد، لەوێ وتی: مۆسكۆ هەوڵی كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكان دەدات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەر پەرەسەندنێك لە ناوچەكە جێگای قبوڵكردن نییە.

ناوابراو داواشی لە هەموو لایەك كرد كێشەكان لە رێگای گفتووگۆ و یاسای نێودەوڵەتی چارەسەر بكەن و مۆسكۆش ئامادەی پێشكەشكردنی هاوكارییە لەوبارەیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا