ئه‌و بانكه‌ی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی تیادا هه‌ڵده‌گیرێت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سزاداندایه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كات، یه‌كێك له‌ سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیش كه‌رتی بانكیی توركیایه‌.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاره‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی سزادانی توركیا له‌سه‌ر سێ ئاستی وزە، هایدرۆکاربۆن و بانکەکانی تورکیا تاوتوێبكرێت.

هاڵك بانك، یه‌كێكه‌ له‌و بانكانه‌ی توركیا كه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، وه‌كچۆن له‌ پێشوودا ئه‌و بانكه‌ یه‌كێك بوو له‌ پرسه‌ ناكۆكه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاڵك بانك له‌ده‌ره‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ تاراندا كردبوو.

هاڵك بانك ساڵانێكه‌ پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی تیادا هه‌ڵده‌گیرێت و پاشان پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

سزاكانی ئه‌وروپا بۆسه‌ر كه‌رتی بانكی توركیا ڕاسته‌وخۆ بانكه‌كان ناكاته‌ ئامانج، به‌ڵكو ڕێگریده‌كات له‌بانكه‌كانی ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌به‌های سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌وروپای كه‌مكرده‌وه‌ و وتی “هەر بڕیارێک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، نابێتە مایەی نیگەرانیی گەورە بۆ تورکیا، چونكه‌ یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 1963ەوە بەردەوام سه‌رقاڵی سزادانمانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا