پۆڵه‌تیك پرێس:
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌سه‌ردانێكدا بۆ لوبنان، داوای له‌ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كردووه، هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له دژی ئیسرائیل ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌سه‌ردانێكدا بۆ لوبنان چاوی به حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی كه‌وتووه و داوای لێكردووه، له‌م قۆناغه‌دا كارێك نه‌كه‌ن ببێته هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، قۆناغی ئێستا هه‌ستیاره و هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئیسرائیل، ده‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌ی هێرشی به‌رفراوانتر له‌لایه‌ن ته‌لئه‌بیبه‌وه.
به‌رپرسێكی حزبوڵا كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “لۆریان لۆ گۆر”ی لوبنانی كردووه ده‌ڵێت، وه‌ڵامی ئێران بۆ كوشتنی موحسن فه‌خریزاده یه‌كسان ده‌بێت و نابێته هۆی ئه‌وه‌ی، ئیسرائیل بیر له وه‌شاندنی گورزی فراوانتر له تاران بكاته‌وه، ئینجا ئه‌گه‌ر له‌سوریا بێت یان له لوبنان.
به‌رپرسه‌كه‌ی حزبوڵا وتوشیه‌تی، له‌دوای كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران میلیشیاكانی حزبوڵا كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا گڵۆپی سه‌وزی هێرشكردنیان بۆ هه‌ڵنه‌كراوه، چونكه ئه‌و به‌رپرسه پێیوایه هه‌رجۆره وه‌ڵامێك ده‌بێت ئاماده‌كاریی باشی بۆكرابێت.