لە سلێمانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکرێت کە هاتوچۆ بە منداڵان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای ئەو ئاگادارییەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە بەرواری 16ی شوبات، بڵاوکرایەوە، سەرجەم شۆفێری پاسەکان ئەوانەی لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان کە منداڵ دەگوازنەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەستا بە لێپێچینەوە لەو شۆفێرانەی سەرپێچی دەکەن لە ڕێگەی مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی وە ئەو شۆفێرانەی کە پابەند نابن و منداڵیان زیاتر لەوەی کە یاسا رێگەی پێداوە سەرخستووە کە پێچەوانەی یاسای هاتوچۆیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا بە پێی سەرپێچییەکانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە شۆفێران دەکەین لەو جێگانەی ئاماژەی بۆ کراوە و کار دەکەن و منداڵان هاتوچۆ پێدەکەن سەرپێچی نەکەن و ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بکەن.

1-پێویستە بە پێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە.

2-پێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، وە ڕۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، وە بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە ڕەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەخوازراو.

جەختی لەوەشکردەوە، “دووبارە داوا لە دامەزراوە پەروەردەییەکان دەکەین بەدواداچون بکەن چونکە ئەم پرسە پەیوەندی بە سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان و جگەر گۆشەکانمانەوە هەیە وە بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا