ئەمڕۆ پەرلەمان دوو پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنە هەڵگیراوەکەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکاتەوە و پاشەکەوتی مووچە و مامەڵەی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکان یەکلایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و دوو پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو پرسە یەکێکیان گەڕاندنەوەی %10ی مانگانەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانە و دووەمیشیان مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی بەغدایە لەگەڵ پارێزگاکان بۆ ناردنی بودجە.

شەوی ڕابردوو دوای چەندین کاتژمێر گفتوگۆی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و هەوڵی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێداگری کرد و زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدرا، 258 پەرلەمانتار ئامادەبوون و شەش ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسندکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا