پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم ده‌ڵێت “له‌گه‌ڵ به‌غدا خاڵى ناكۆكمان نییه له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌ى له‌یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق په‌سه‌ندكراوه”.
دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌یبوو وتى” وه‌ك هه‌رێم پابه‌ندین به‌و ده‌قه‌ى له یاساى بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق هه‌یه، له دانیشتنه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق هیچ ناكۆكیه‌كى ئه‌وتۆمان نه‌بووه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن”.
وتیشى، “له‌په‌رله‌مان گۆڕانكارى ڕووده‌دات، به‌هیواین له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و تێپه‌ڕێندرێت”.
له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى گشتى هه‌رێمی كوردستان وه‌زیرى پلاندانان باسى له‌وه‌كرد، پرۆژه‌یاساكه ئاماده‌یه، به‌ڵام یه‌كێك له بڕگه‌كانى ناو پرۆژه‌كه به‌نده به پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق و جێگیركردنى پشكى هه‌رێم، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها كه‌وتۆته‌وه سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له به‌غداوه ده‌نێردرێت، له‌كاتى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه شاندى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایى بودجه و كێشه‌كانى نێوان هه‌ردولا بچێته‌وه به‌غدا.