گەشتكردن لە نێوان هەرێم و ئێران دەستپێدەكاتەوە

ئەم بابەتە 95 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە رۆژی دووشەممە 12_4_2021 ەوە هاتووچۆ لە مەرزەكەیانەوە هاتووچۆی نێوان هەرێم و ئێران بە شێوەی سنوردار دەست پێدەكاتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوە و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، كۆماری ئیسلامی ئێران لە20_2_2021 دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخست، بە بڕیاری ئەو وڵاتە رۆژی دووشەممە هاتوچۆی گەشتیاریی دەستپێدەكاتەوە.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئاماژەی بەوەشداوە بەپێی بڕیارەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران، سنورداركردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لە سنورە هاوبەشەكانی ئێران لەگەڵ عێراق تا 20_4_2021، دەمێنێتەوە بەڵام ئەو كەسانەی مۆڵەتی ئیقامەی كارپێكراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای كارو مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی كۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە، لە 12_4_2021 ەوە دەتوانن بچنە مەرزەكان و گەشتی ئێران بكەن.

ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا سەد و سی و دوو هەزار و 270 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و سەد و سیانزە هەزار و 959 كەس چاكبوونەتەوە و سێ‌ هەزار و 786 كەسیش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

هاوكات تا ئێستا دوو ملیۆن و 70 هەزار و 141 كەس بە تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كراون و ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە گەیشتووەتە 64 هەزار و 490 كەس.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک