بەغدا ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پریس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری بازرگانی عێراق دڵنیاییدا کە بەغدا ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم،  وەزیری بازرگانی عێراق وتی، ” زۆر پرسی هاوبەش بەغدا و هەرێم پێکەوە کۆدەکاتەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەرپرسە لە چەند مەلەفێکی گرنگی هەرێم کە بە هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا کاریان لەسەر دەکرێت”.

عەلا جبوری بەڵێنیشیدا کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق چارەسەر بکات و هاوکات بەڵێنێشیدا شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا