هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێرشی درۆنەكان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پابەندبوونی خۆی بە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەواوی هەڕەشەو هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکان راگەیاند.

واین مارتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندووە، ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بەتایبەت لەڕێگەی درۆنە بۆمبرێژکراوەکانەوە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی عێراق وئاسایش و سەروەری عێراقیان پێشێلکردووە.
وتیشی، سەرکردەکانی عێراق پابەندبوونی خۆیان دوپاتکردووەتەوە بۆ پاراستنی ئەو بنکە سەربازیانەی كەهێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق تێدا جێگرکراون.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جەختی لەوەكردووەتەوە، ئەنجامدانی هەرهێرشێك بۆسەر هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشێلی یاسا و سەروەری و دامەزراوەکانی عێراقە.

پێشتر، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەناوچەی جیهاد-ی سەر بە بەغدای پایتەخت دەستیان بەسەر 10 موشەکی جۆری “گراد”دا گرتووە کە ئامادەکراون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دەوروبەری بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە هێرشەكە پوچەڵکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا