سەدر زۆربەی دەزگاكانی داخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و نیشاندانی رەزامەندی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موقتەدا سەدر زۆربەی دام و دەزگاكانی سەر بە رەوتەكەی خۆی داخست.

لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی ئاماژە بەوە كراوە، بە گوێرەی رێنماییەكانی موقتەدا سەدر، بڕیاردرا زۆربەی دام و دەزگاكانی رەوتەكە دابخرێن جیا لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: دەزگای (مەرقەد)ـی پیرۆز

دووەم: نووسینگەی (ئەلشەهید)

سێیەم: نووسینگەی تایبەت

چوارەم: دەستەی شوێنەوار

پێنجەم: پڕۆژەی (بونیان مەرسووس)

شەشەم: مۆزەخانەی (شەهید)

نووسینگەی تایبەتی سەدر ئەوەشی خستەڕوو، تەنیا ئەو شەش دەزگایە دەتوانن لە كارەكانیاندا بەردەوام بن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا