دوو سینەماكاری ئێرانی بە كەفالەت ئازاد كران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چالاكوانانی ئێران رایانگەیاند دوای ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەك ئەو ژنانەی كە لە سەروەختی ناڕەزاییەكان دژی بەرزبوونەوەی نرخەكان دەستگیركرابوون، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە دانانی كەفالەتی دارایی ئەو دوو سینەماكارە ناودارەی بەڵگەفیلمیان ئازاد كردووە.

ڕێكخراوی بیدارزەنی كە ڕێكخراوی مافی ژنانە ڕایگەیاند “مینا كەشاڤەرز و فیروزە خوسرەڤانی كە هەردووكیان ڕۆژی 7ی ئەم مانگە دەستگیركران و لە بەندیخانەی ئەوین لە تاران ڕاگیرابوون، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئازادكران.

ڕێكخراوەكە دەشڵێت ئازادكردنیان كاتییە و دوای ئەوە هاتووە كە خێزانەكانیان داوایانكردووە بۆئەوەی بە كەفالەت ئازادبكرێن، هەروەها میدیاكانی فارسی زمان كە بنكەكانیان لە دەرەوەی ئێرانە، ئازادكردنیانی پشتڕاستكردەوە.

كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان كە بنكەكەیان لە ئەمەریكایە ڕایگەیاندووە كە لانیكەم پێنج ڕۆژنامەنووس و سینەماكار دەستگیركراون كە هەموویان ژنن، هەروەها ڕیهانە تەراڤاتی فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنوانی سەربەخۆش لەنێو دەستگیركراوەكاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا