بێ لێبڕین موچە دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكرد، موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

سەرچاوەكە بۆ میدیاكانی ئاشكراكردووە، تائێستا بەغدا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم نەناردووە، بەڵام ئەوان بێ لێبڕین موچە دابەشدەكەن و چاوەڕوانیش دەكەن بەغدا پارەكە بنرێت.

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەكان كردووە، لیستی موچەی تەواوەتی ئامادەبكەن تاوەكو موچەی فەرمانبەران بەتەواوەتی دابەش بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە دوای هەڵبژاردن بەغدا پارەكەی هەرێم نەنێرێت، بەرپرسانی هەرێمیش چەندجارێك باسیان لەوەكردووە گەر ئەو پارەیە نەگاتە هەرێم ئەوا بە لێبڕینەوە موچە دابەشدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا