نوجێفی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ ڕێگه‌ی به‌سوپای توركیادا بێته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ئەم بابەتە 1202 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئوسامه‌ نوجێفی، سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی ڕزگاریی و گه‌شه‌پێدانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وزیرانی پێشووتری عێراق هۆكاربووه‌ بۆ هاتنی سوپای توركیا بۆ عێراق.

ئوسامه‌ نوجێفی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق هۆكاربووه‌ بۆ هاتنی سوپای توركیا بۆ عێراق، چونكه‌ عه‌بادی به‌فه‌رمی داوای له‌توركیا كرد هاوكاربێت له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.

نوجێفی باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داواكارییه‌ی عه‌بادی، توركیا ڕاوێژكاری سه‌ربازیی بۆ ناحیه‌ی به‌عشیقه‌ له‌عێراق نارد.

به‌وته‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی به‌ره‌ی ڕزگاریی و گه‌شه‌پێدانی عێراق “دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ هێزێكی توركیا له‌و ناحیه‌یه‌ هه‌بێت”.

له‌باره‌ی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ئوسامه‌ نوجێفی باسی له‌وه‌كردووه‌، “میلیشیاكانی به‌رگریی له‌وه‌ خراپترن كه‌ ئێران ده‌یه‌وێت، ئێران ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ و تێده‌گات له‌وه‌ی دۆخی ئێستای عێراق ناكرێت به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک