لەم رێکەوتەوە دەبێت گەشتیاران بەکارتی ڤاکسینەوە گەشت بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە لەجیاتی پشکنینی PCR پشت بە کارتی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەسترێت بۆ ئەو گەشتیارانەی دێنە عێراق و ئەوانەش کە لەعێراقەوە گەشت دەکەن.

جیهاد دیوان بەمیدیاکانی عێراقی رایگەیاند، لەدانیشتنی ژمارە 22ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەرۆژی 8ی حوزەیران، بڕیاردرا لەسەر ئەوەی پشت ببەسترێت بە کارتی ڤاکسین لەجیاتی پشکنینی PCR بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کارتە دەدرێتە ئەو کەسانەی ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا وەرگرتووە و ئەم هەنگاوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک وڵات داوای پشکنینی PCR لەگەشتیاران دەکەن، بەڵام هەندێک وڵاتی دیکە تەنیا کارتی ڤاکسینیان لەگەشتیار دەوێت.

سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا وەرگرتنی ڤاکسین بکاتە ناچاری بۆ فەرمانبەران و دەستەکانی خوێندن و زانکۆ و قوتابخانەکان و ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا