بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر و حەوت فەرمانبەری سایلۆکەی سزادران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانی یەک لە هەولێر، بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر و حەوت فەرمانبەری سایلۆکەی بە یەک ساڵ زیندانیکردن حوکم دا.

رۆژی پێنجشەممە 21-12-2023 دادگای تاوانی یەک لە هەولێر ئیبراهیم عەبدولحەمید، بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر و حەوت فەرمانبەری دیکەی بەگوێرەی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی حوکم دا.

سکاڵاکە لە دوو ساڵی رابردوو لەلایەن وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستانەوە دژی بەڕێوەبەری ئەوکاتی سایلۆی هەولێر و حەوت فەرمانبەری سایلۆکە تۆمارکرا، بە تۆمەتی پێدانی گەنمی خراپ بە ئاشەکان و دواتر هاڕین و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان.

سەعید خۆشناو، پارێزەری بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر دەڵێت: لە ماوەی 30 رۆژ مافی تانەمان لە بڕیارەکە هەیە لە پێش دادگای پێداچوونەوە کە دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانە، بۆیە کار لەسەر تانەدان لە بڕیارەکە دەکەین.

پارێزەری بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر دەڵێت، بڕیاری دادگا یەک ساڵ زیندانیکردنە، بەڵام بڕیارەکە راگیراوە، لەبەرئەوەی دادگا هەقی ئەوەی هەیە کە حوکمەکە ساڵێک کەمتر بوو جێبەجێکردنی رابگرێت، واتا سزاکەی رادەوەستێت و لە ماوەی سێ ساڵ ئەگەر هیچ تاوانێک ئەنجام نەدات ئەوە حکومەکەی لەسەر هەڵدەگیرێت. هەرچەندە بڕیاری دادگا بە زۆرینە وەرگیرا نەک بە رێککەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا