سودانی ژمارەیەك بڕیار دەردەكات تایبەت بە سوتانی هۆڵەكەی حەمدانییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای رووداوی سووتانی هۆڵێكی بۆنەكانی قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، حەوت بڕیاری دەركرد و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و پارێزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتی كرد و داوای لێكردن، بەردەوام بن لە پشكنینی باڵەخانەكان و دڵنیابوون لە دروستییان. هەروەها بڕیاری دا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكبهێنێت.

رۆژی چوارشەممە 27-09-2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەدوای رووداوەكەی دوێنێ شەوی هۆڵێكی بۆنەكانی قەزای حەمدانییە، كە بەهۆی گڕگرتنی بنمیچەكەی و سووتانیەوە تائێستا 94 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەس بریندارن، حەوت بڕیاری دەكرد و ئاراستەی وەزارەت و پارێزگاكانی كرد.

بڕیارەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەمشێوەیەن:

_ وەزیری ناوخۆ و تەندروستی سەردانی شوێنی رووداوەكە بكەن لەپێناو فریاگوزاریی خێرای برینداران و سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەكانی رزگاركردن و پێشكەشكردنی یارمەتییەكان.

_ لایەنە تەندروستییە تایبەتمەندەكان چارەسەری برینداران بگرنە ئەستۆ و ئەوپەڕی چاودێرییان بۆ دابینبكرێت بەپێی پێداویستییەكانی دۆخی چارەسەرییەكان چ لە ناوەوە بێت یان لە دەرەوەی عێراق.

_ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە كە دەستبەجێ دەست بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و خستنەڕووی وردەكارییەكەی دەكات بۆئەوەی هۆكارەكان و كەمتەرخەمییەكان بزانرێن.

_ لایەنە پەیوەندیدارەكان لیستێكی وردی قوربانییان و كەسوكارەكانیان ئامادە دەكەن لەپێناو گەرەنتیكردنی مافە یاسایییەكان و لەڕووی مادییەوە قەرەبوو بكرێنەوە.

_ راگەیاندنی ماتەمی گشتی لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ ماوەی سێ رۆژ، وەكو پرسەی قوربانییان و هاوخەمیی كەسوكارەكانیان.

_ بەردەوامبوونی وەزارەت و پارێزگاكان لە پشكنینی باڵەخانەكان و لێكۆڵینەوە لە دروستییان و هەر كێشەیەك هەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ.

_ بەردەوامبوونی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی بە سەرجەم لقەكانیەوە لە پارێزگاكان لە دڵنیاییبوونەوە لە رێكارەكانی پێشووی پشكنینەكانی مەیدانی و دروستیی بونیادنان و زیادكردنی هەوڵەكانی پشكنینی خولی بۆ باڵەخانە گەورەكان و مۆڵ و چێشتخانە و هۆڵە گەورە و هۆتێلەكان و دڵنیابوونەوە لە بوونی رێكارەكانی دروستیی لەنێویاندا و دیاریكردنی ئەو مەترسییانەی ئەگەریان هەیە رووبدەن و فەرمانكردن بە چاككردنیان و دیاریكردنی ئەو باڵەخانانەی سەرپێچیی رێنوێنییەكانیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا