کۆتا گوژمەی 700ملیار دینارەکە گەشتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، کەمێك لەومەبەر بڕی 250 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژمارەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 06-11-2023، کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی 250 ملیار دینارە، لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە، 02-11-2023، بڕی 450 ملیار دینار لەلایەن هەردوو بانکی رەشید و رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەمان رۆژ وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەر و  مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوکراوەتەوە، مووچەی هەموو وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا (لە رۆژی شەممە، 04-11-2023 تا رۆژی پێنجشەممە، 09-11-2023) دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا