پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی هێرشەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 10ی شوباتی 2024، بۆ گفتوگۆکردن دەبارەی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر سەروەری عێراق لەلایەن وڵاتانی دیکەوە کۆببێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 5ی ئێوارە دەستپێبکات.

بە واژۆی زیاتر لە 100 پەرلەمانتاری لایەنە شیعەکان، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، واژۆکان لەلایەن پەرلەمانتارانی لایەنە شیعەکان و بەشێکی زۆر کەمی سوننەکانەوە کۆکراونەتەوە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە عێراق دێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 28-1-2024 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو گرووپێک سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کردە ئامانج و سێ سەربازیانی کوشت و 41ی دیکەی بریندارکرد.

لە وەڵامی ئەوەدا، شەوی 2ی ئەم مانگە دوای هێرشێکی چڕ بۆسەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەنبار لە عێراق و پارێزگای دێرەزوور لە سووریا، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، 85 شوێن لەلایەن هێزەکانمان لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و 125 مووشەک تەقێندراون، هێرشەکان بۆ سەر چەند ناوچە و دامەزراوەیەکی گرنگی گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون.

شەوی چوارشەممە، 7-2-2024یش ئەمریکا بە درۆن ئۆتۆمبێلی ئەبو باقر ساعیدی کردە ئامانج و کوشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا