كەس و كاری ژمارەیەک راگیراوی بادینان: ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ راگیراوان بێ‌ بنەمان

پۆڵەتیك پرێس

كەس و كاری ژمارەیەك لە راگیراوانی بادینان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكەن، لە 6/6/2021 پەراوی نۆ لە چالاكوان و رۆژنامەوانان رەوانەی دادگای تاوانی دووی هەولێر كراوە لە پەڕاوەكاندا چەندین تۆمەتی بێ بنەما و هەڵبەستراو بۆ زیندانیانی بادینان كە هەمویان چالاكوانی سڤیلی مەدەنین هەڵبەستراوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە : سەرلەبەری ئەم تۆمەتانە كە دراونە پاڵ كەسوكارەكانمان رەت دەكەینەوە چونكە كەسوكاری ئێمە هەموویان چالاكوانی مەدەنی و سڤیلین كە هەمیشە خەمی لەپێشینەیان و كاركردنیان بۆ باشتركردنی بارودۆخی هاوڵاتیان بووە و گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە و باشتركردنی دۆخی هەرێم.

رۆژی 16 ی شوباتی رابردوو پێنج لە راگیراوانی بادینان لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر لێكۆڵینەوەیان لەگەڵكرا و بەپێی بڕیاری دادگاكە هەریەكەیان بە شەش ساڵ زیندانی سزادران.

 

دەقی راگەیەنراوەكە:

لە 6/6/2021 پەراوی نۆ لە چالاكوان و رۆژنامەوانان رەوانەی دادگای تاوانی دووی هەولێر كراوە لە پەڕاوەكاندا چەندین تۆمەتی بێ بنەما و هەڵبەستراو بۆ زیندانیانی بادینان كە هەمویان چالاكوانی سڤیلی مەدەنین هەڵبەستراوە.

لە پەڕاوەكاندا هاتووە:

1. ئەو چالاكوانانە هەموویان كەسانی تێكدەرن كاریان بۆ ئاژاوەگێڕی كردوە لەهەرێمی كوردستان و بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان.
بۆ وەڵامی ئەم تۆمەتە دەڵێن چالاكوانانی بادینان چالاكوانی مەدەنی و بوێربوون كە داوای قوت و مافی خۆیان و هاوڵاتیانیان كردوە وەك مافێكی سەرەتایی گردبونەوەی یٔاسای.

2. كاركردن لەگەڵ لایەنی دەرەكی بەتایبەت ناو هێنانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كونسوڵگەریەكان.

بۆ وەڵامی ئەم تۆمەتەش دەڵێن هیچ كاركردنێكی نایاسایی و دژ بە قەوارەی هەرێم نەبووە تەنیا كاركردن بۆ ڤەلڤینێكی دەنگە ناڕازییەكان بووە و یەكخستنی دەنگە بوێرەكان بووە گەرانەوەی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان.

3. دروستكردنی گروپێك بەناوی ئازادیخوازی.

وەڵام دوور و نزیك ئەو گروپە هیچ پەیوەندیەكی لەگەڵ چالاكوانان نیە دوای دەست بەسەركردنیان گروپە كە دروست كراوە تەنیا ناوی (ئازادی خوازانی) گەنگەشەیەك بووە لە نێوان هەڤاڵان.

٤-لە پەڕاوەكاندا هاتووە كە پشت بەستن كراوە بە (مخبر سری) ی و چەندین تۆمەتی تر.

4. ناوهێنانی مەكی ئامێدی

سەرلەبەری ئەم تۆمەتانە كە دراونە پال كەسوكارەكانمان رەت دەكەینەوە چونكە كەسوكاری ئێمە هەموویان چالاكوانی مەدەنی و سڤیلین كە هەمیشە خەمی لەپێشینەیان و كاركردنیان بۆ باشتركردنی بارودۆخی هاوڵاتیان بووە و گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە و باشتركردنی دۆخی هەرێم.

بڕیار وایە 15_7_2021 دادگایی بكرێن.

كراون بە دوو گروپ هەر ڤیدیۆ و تومارێك بڵاوبكرێتەوە سەر لەبەری رەتدەكەینەوە.

چونكە دوای نۆ مانگ و چوار رۆژ بەهیچ شێوەیەك پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان مافی دیداریان نەبووە، لەكاتی لێكولینەوەش بەشداریان پێنەكراوە

١-سلێمان كمال سلێمان.
٢-مسعود علی حاجی
٣-شێروان یٔەمین گەها
٤-كاركر عباس علی
٥-بندوار أیوب رشید
٦-عامر خالد عگید
٧فرست أحمد سعید
٨-جمال خلیل مجید
٩-سلێمان موسا أحمد

كەسوكاری زیندانیانی بادینان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا