پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە باشووری ئەمریکا، ڕووداوێکی هاتووچۆی گەورە دروستبوو، کە بەهۆی دروستبوونی تەمەوە پێکدادان لەنێوان 158 ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، بەهۆی دروستبوونی سوپەر تەم لە باشووری ئەمریکا، کە بەهۆی تێکەڵبوونی تەمی بەیانی لەگەڵ دووکەڵی ئاگر لەناوچەک دروستبووە، مەودای بینینی شۆفێرەکانی کەمکردووە و لەئەنجامدا ڕووداوێکی هاتووچۆی گەورە لەنێوان 158 ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا.
لەئەنجامی ڕووداوەکە، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسی دیکەش برینداربوون و پێیدەچێت ژمارەکە بەرزببێتەوە.
لەدوای ڕووداوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە، کە برینی سووک و مەترسیداری تێدایە.
هاوکات، کەشناسی ئەمریکا ئاشکرایکرد، کاتێک تەمی سروشتی و دووکەڵی ماددە ئەندامییەکان تێکەڵ دەبن سوپەر تەم دروست دەبێت، وەک ئەوەی ئەمڕۆ کە مەودای بینینی بۆ کەمتر لە سێ مەتر کەم کردووەتەوە.