پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دیالۆگی نیشتمانیی ده‌كرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت.
مسته‌فا كازمی له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، “ده‌ستپێشخه‌ریی دیالۆگی نیشتمانیی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمی كوردستان بكات”.
كازمی ڕاشیگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه دیالۆگی نیشتمانیی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێشنیاز كردووه، ده‌شڵێت “له‌پێناو ئاینده‌ی عێراق ئاماده‌ی دانیشتنین له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ”.
ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی مسته‌فا كازمی كرد.