پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە 27 ی تشرینی دووەم، سێ زیندانی هەوڵیاندا لە زیندانی تاجی لە بەغدای پایتەختی عێراق هەڵبێن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، سێ زیندانی لە زیندانی تاجی لە بەغدا هەوڵی هەڵاتنیان دا لەبەر دەم پاسەوانانی زیندانەکە بەڵام، شکستیان هێنا.
سەرەنجام، یەکێک لە زیندانیەکان کوژراو، دووانەکەی دیکەش دەستگیر کرانەوە، لە لایەن پاسەوانانی زیندانەکەوە.